بەراورد بە هەفتەی رابردوو

داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی دوو هێندە کەمیکردووە

964+

شۆڕش قادری

داهاتی نانەوتی ئه‌م هەفتەیه‌ى هەردوو پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجە زیاتر لە چوار ملیار و 720 ملیۆن دینارە و بەراورد بە هەفتەی پێشوو، نزیکەی دوو هێندە کەمیکردووە.

به‌پێی داتای ماڵپەڕی شەفافییەت، داهاتی نانەوتیی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 14.12.2024 تا ئەمڕۆ هەینی 20.12.2024 بڕی چوار ملیار و 724 ملیۆن و 516 هەزار و 810 دینارە، ئەوەش لەکاتێکدایە داهاتەکە لە هەفتەی پێشوودا نۆ ملیار و 986 ملیۆن و 32 هەزار و 900 دینار بوو.

بەپێی داتاکە، لە داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، بڕی چوار ملیار و 691 ملیۆن و 130 هەزار و 560 دیناری بەشێوەی نەختینە و بڕی 33 ملیۆن و 386 هەزار و 250 دیناریشی چەکە.

داهاته‌ كۆكراوه‌كه‌ى ماڵپەڕی شەفافیەت، بریتیه‌ له‌ داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان، كه‌ داهاته‌كانی هه‌ر شه‌ش گه‌نجینه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانییه‌،  پێكدێن له‌ 28 وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ له‌گه‌ڵ 109 به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی و 516 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌روه‌ها 781 فه‌رمانگه‌ و چوار هۆبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.

ماڵپەڕی شەفافیەت: داهاتی نانەوتيی سلێمانی 154 ملیار دین...

ماڵپەڕی شەفافیەت: داهاتی نانەوتيی سلێمانی 154 ملیار دینار کەمی کردووە

داهاتی سلێمانی، هەڵەبجە و دوو ئیدارە لە خوار 20 ملیار دی...

داهاتی سلێمانی، هەڵەبجە و دوو ئیدارە لە خوار 20 ملیار دینارەوەیە

ئەم هەفتەیە 61% داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە کەمی کردووە

ئەم هەفتەیە 61% داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە کەمی کردووە