کەمێک دابەزیوە

نرخی نەوت 73 دۆلارە

964+

توانا نەقی

ئەو گۆڕانکاریانەی لە ناوچەکە روویانداوە و بەرزبوونەوەی سوودی بانکی کۆمپانیا جیهانییەکان وای کردووە رێژەیەکی زیاتر نەوت بەرهەمبهێنرێت، بەوەش نرخی نەوت زۆر بەرزنابێتەوە و تاڕادەیەک جێگیرە.

گرژییەکانی سوریا کاریگەرییان هەیە لەسەر نرخەکانی نەوت و لە چەند رۆژی رابردوودا نرخەکەی رووی لە دابەزین بووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19.12.2024، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی جیهانیدا بە 73 دۆلار و 0.1 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێ، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی 0.38% دابەزیوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 70 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت بەڕێژەی 0.39 دابەزیوە.

دوای کەوتنی رژێمی سوریا و گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکە، نرخی نەوت کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی، هۆکارێکی دیکە ئەوەیە کە بازرگانانی جیهان چاوەڕێی سزای زیاتر بۆ سەر ئێران و روسیا وەک دوو گەورە بەرهەمهێنەری نەوت دەکەن.