هەڵۆ شێرکۆ بێکەس وادەڵێت
“هیچ دەستنوسێکی بەجێنەماوە و مۆزەخانەی بۆ ناکەینەوە”
964+
دیلان محەمەد
ئەمڕۆ ساڵیادی 76 ساڵەی کۆچی دوایی فایەق بێکەسی شاعیر کرایەوە و نەوەکەشی رەتیکردەوە مۆزەخانەی بۆ بکەنەوە.
کەسوکار و نوسەران و هونەرمەندانی سلێمانی لە رێرەوسێمێکی تایبەتدا پەیکەرەکەی فایەق بێکەسیان نوێ کردەوە، هەڵۆ شێرکۆ بێکەس لە لێدوانێکی تایبەت بۆ 964 وتی، “شتی زۆر کەم لە فایەق بێکەسەوە بەجێماوە، هیچ دەستنوسێکی وەها نییە و ناتوانین مۆزەخانەی بۆ بکەینەوە وەک باوکم”.
فایەق بێکەس لە ساڵی 1905 لە سلێمانی لەدایکبووە و خاوەنی دوو هاوسەر و باوکی سێ کچ و کوڕێک بووە، کوڕەکەشی شاعیری بەناوبانگ شێرکۆ بێکەسە و لە ساڵی 1948 کۆچی دوایی کردووە.