حهج و عومرهی كوردستان بهدهل حهج رەتدەکاتەوە و دورگەی ئەسپەکان و شەمێرانیش خاوێنکرایەوە
+964
ژووری هەواڵ
پیاوە فەلسەفە زانەکەی کورد هەر 65 ساڵ تەمەنی کرد و ئەمڕۆ تەرمەکەی لە هەولێرەوە ملی رێگەی گرت و بۆ پایتەختی رۆشنبیری بەیەکجاری گەڕێندرایەوە، لەناو خەڵکی خانەخوێی شار و ئەهلی دونیا گۆڕستانی سەیوان بوو بە پێناسەی ماڵە ئەبەدییەکەی.
ئەمڕۆ فاروق رەفیق بە یەکجاری دەگەڕێتەوە سلێمانی
تەرمی فاروق رەفیق لە گردی سەیوان بە خاک دەسپێردرێت
سروشتی دورگەی ئەسپەکان و شەمێرانی دڵ سەوز لە پاشماوەی گەشتیارە دڵ رەقەکان پاککرایەوە.سەیرانگای بەهارانی سەوزەگیای نەرم و جوانی سەد دڵ دەبێ حەیرانی ئاوی کەوسەرە، خاکی گەوهەرە پڕ لە گوڵ و نەسرینە، ئەم کوردستانە بەهەشتی سەر عەرزە دەبێت هەمووان ژینگەکەی و سەیرانگاکانی بپارێزن و پاک رایبگرن.
300 خۆبەخش قۆڵیان هەڵماڵی و سەیرانگاکانی دەربەندیخان پاک دەکەنەوە
کاربەدەستانی حەج و عومرە خەمیان لێهاتووە و دەیانەوێ خەڵک لە هەرێمی کوردستان ئاگاداربن، ئەو کەسانەی بانگەشەی ئەوە دەکەن، حەج بە پارە بۆ کەسانی مردوو یان کەسانی پەککەوتوو دەکەن، کارەکەیان هیچ بنەمایەکی راستی و زانستی تیا نییە.
"بهدهل حهج هیچ بنهمایهكی راست و دروستی نییه و ئاگاداری ئهو فێڵه بن"
ماڵی وا عەجیب و غەریب کەمە، کە 4 پلەى سیلیزى لە ماڵە دراوسێکانی فێنکتربێت، ئەم ماڵە سەوزترین ماڵى گەڕەکى عەقارىیە، تەنیا لەسەر رووبەرى 100 مەتر دروستکراوە، بەڵام یەکپارچە سەوزایى و گوڵ و گوڵزارە، ئەمە ماڵى “سامان محەمەد”ـە.