پلانەکە بە چەند قۆناغێک جێبەجێ دەکرێت

بەئامانجی کەمکردنەوەی جەنجاڵی و ژاوەژاو، سەنتەری هەولێر رێکدەخرێتەوە

964+

شۆڕش قادری

بەمەبەستی کەمکردنەوەی جەنجاڵی و ژاوەژاو و بەرەوپێشبردنی شار بەرەو ناوەندێکی پڕجوڵە و چالاکیی بازرگانی، سەنتەری شاری هەولێر رێکدەخرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18.12.2024 ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە وەزارەتی شارەوانی شانیان نا بەشانی یەکەوە و لەسەر یەک مێز کۆبوونەوە و بیریان لە رێکخستنەوەی سەنتەری شاری هەولێر کردەوە.

کۆبوونەوەکە بەئامادەبوونی هەر یەكە لە راوێژكاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی و جێگری پارێزگار و سەرۆكی شارەوانیی  و بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانیی هەولێر و ژمارەیەكی تر لە ئەندازیاران بەڕێوەچوو، بە داتاشۆ چوار سیناریۆی تایبەت بە ئامادەسازی بۆ دووبارە رێكخستنەوەی سەنتەری شاری هەولێر خرانەڕوو و شیكرانەوە.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە 964ـی وت، “ئامانج لە دووبارە رێكخستنەوەی سەنتەری شاری هەولێر، بەدیهێنانی سەنتەری شارێكی كارا و پڕ جووڵەیە بۆ ژیان و بەركارهێنان و چالاكیی بازرگانی و كولتووری و گەشتیاری و نیشتەجێبوون و ناساندنی لایەنی مێژوویی و رۆشنبیری شارەکەیە”.

“بەپێی پلانەکە، خزمەتگوزاری و دەرفەتی كار و باشترکردنی ژینگە و پیادەڕۆیی و بایسكل و بینین و كەمكردنەوەی جەنجاڵی ئۆتۆمبێڵ و ژاوەژاو رەچاو دەكرێن”، ئومێد خۆشناو وای وت.

ئاشکراشیکرد، ئەمە یەکەم کۆبوونەوەیانە لەسەر ئەو پرسە ئەنجامی دەدەن و پلانەکە بە چەند قۆناغێک جێبەجێ دەکرێت و بەمەبەستی بەدیهێنانی ئامانجەکان،لێكۆڵینەوەی وردتر دەکەن.

پارێزگاری هەولێر: لە پێدانی کارەبای نیشتیمانی ستەم لە �...

پارێزگاری هەولێر: لە پێدانی کارەبای نیشتیمانی ستەم لە هەولێر دەکرێت

پارێزگاری هەولێر بۆ 964: هاوكاریی دوكاندارانی قەیسەری د�...

پارێزگاری هەولێر بۆ 964: هاوكاریی دوكاندارانی قەیسەری دەكرێت

پارێزگاری هەولێر: سەرقاڵی دەستنیشانکردنی شوێنێکی گونج...

پارێزگاری هەولێر: سەرقاڵی دەستنیشانکردنی شوێنێکی گونجاوین