سەرۆك وەزیران رەزامەندیی داوە
هێزەكانی سنووری عێراق زەوی وەردەگرن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
فەرماندەیی هێزەكانی سنووری عێراق رایگەیاند، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق محەمەد شیاع سودانی رەزامەندی داوە بۆ دابینكردنی پارچە زەوی بۆ سەربازانی هێزەكە.
فەرماندەیی هێزەكانی سنووری عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە شەوی رابردوو بڵاویانكردووەتەوە، ئاماژە بەوە دەكەن، سەرۆك وەزیرانی عێراق وەك خەڵاتێك رەزامەندی داوە پارچە زەوی بدرێت بە سەربازانی هێزەكانی سنوور.
لە راگەیاندراوەكەدا پەیامێك بۆ سەربازانی هێزەكەش ئاراستەكراوە و داوایان لێدەكات لە زاخۆ تا فاو یەكڕیزبن و پارێزگاری لە سنووری عێراق بكەن و لەسەر بەڵێنی خۆیان بن بۆ پاراستنی گەلی عێراق.
جێی ئاماژەیە بەشێك لە یەكە سەربازی و فەرماندەكانی هێزەكانی سنووری عێراق، كوردن و خەڵكی هەرێمی كوردستانن و لە ناوچە جیاجیاكان ئەركی خۆیان رادەپەڕێنن.