هەندێک لە فەرمانگەکان پێشخراون
لیستی موچەی ئەمڕۆ گۆڕانکاری بەسەردا هات
964+
ژوولی عەدنان
ئەمڕۆ 18.12.2024 موچەی ژمارەیەک فەرمانگەی حكومەتی هەرێم دابەش دەکرێت و لە هەژماری منەوە بڵاوکراوەتەوە، کە گۆڕانکاری کراوە لە لیستەکەدا و هەندێکیان پێشخراون.
لەو وەزارەتانەی گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە، ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتییەكانی پۆلیسن، کە دەبوایە رۆژی شەممە وەریبگرن، ئەمڕۆ نامەی هەژماری منیان پێگەیشتووە، جگە لەوەش وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بری دووشەممە ئەمڕۆ موچەکانیان چووە سەر هەژماری بانکییان.
هەژماری من لە واتسەپی تایبەتی خۆی بڵاویکردووەتەوە کە ئێستا دەتوانن سەردانی ئامێرەكانی ATM بكەن و موچەكانیان وەربگرن، لە كاتێكدا بەپێی ئەو
هەژماری من لە لای خۆیەوە ناوی ئەو شوێنانەی بڵاو كردووەتەوە، كە ئەمڕۆ نامەیان پێدەگات و دەتوانن موچەكانیان وەربگرن: