22.12.2024 تا 7.1.2025

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان کارەکانی رادەگرێت

964+

ژوولی عەدنان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان کارەکانی رادەگرێت بە مەبەستی پاکتاوکردنی ژمێرەی کۆتایی کۆمپانیان، لە ساڵی 2024 .

راگرتنی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان لە 22.12.2024 ەوە دەستپێدەکات و تا 7.1.2025 بەردەوام دەبێت.

بڵند محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان بە 964ی وت، ”راگرتنی بەشی ژمێرەی کۆمپانیاکان پەیوەندی بە حیساباتەوە هەیە، چونکە بانکەکان پارەوەرگرتن رادەگرن، ئێمەش ناتوانین کاری کۆمپانیاکان راپەڕینین”.

وتیشی، هەموو ئەو مامەڵانە رادەوەستن، کە پارەدانی تێدایە و رسووماتی هەیە، بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەکەش بە مەبەستی ئەوەیە ” هاوڵاتیان بەزووترین کات تا ماوە هەیە، بێن و کارەکانیان جێبەجێ بکەن”.

باسی لەوەش کرد، کە هەموو ساڵێک لەم ماوەیە هەموو ئەو مامەڵانە رادەوەستن، کە رسووماتیان هەیە، بەڵام کارەکانی دیکە بە ئاسایی بەڕێدەکرێن.

” تێچووی رسووماتی کۆمپانیا لە کوردستان 162 هەزار دینارە، بەڵام بۆ کۆمپانیای خاوەن سەرمایەی گەورە جیاوازە و لە بانكەوە دیاریی دەکرێت” بڵند محەمەد وای وت.

:”وتیشی، پێشتر ناوی بازرگانی هه‌بووه‌ له‌ هه‌فته‌ و مانگ و زیاتریشی پێ دەچوو‌، به‌ڵام ئێستا به‌ 24 كاتژمێر ناوی بازرگانی تۆمار ده‌كرێت،  ده‌توانین بڵێن كه‌ كه‌متر له‌ 24 كاتژمێر و بە ماوەی 18 كاتژمێر ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌درێت و له‌ ئه‌گه‌ری پابه‌ندبوون به‌م كاته‌وه‌، لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و تۆماری كۆمپانیاش به‌ هه‌مان شێوه‌ی تۆماری ناوی بازرگانییه‌ و له‌ 24 بۆ 48 كاتژمێردا ته‌واو ده‌بێت.”

کۆمپانیا و خاوەنکارەکان ئاگادار دەکرێنەوە

کۆمپانیا و خاوەنکارەکان ئاگادار دەکرێنەوە

حج و عومرەی کوردستان 18 مەرجی بۆ کۆمپانیاکان دیاریکرد

حج و عومرەی کوردستان 18 مەرجی بۆ کۆمپانیاکان دیاریکرد