لە خورماڵ
دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە 20 كیلۆ كریستاڵەوە دەستگیر كران
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەمشەو دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری لە خورماڵ راگەیاند.
دەزگای ئاسایشی هەرێم، سلێمانی، رادەگەیەنێت لە شەوی 12.12.2024 بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و لەسەر بنەمای زانیاری و چاودێری ورد، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانیان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە ناحیەی خورماڵ دەستگیر بکەن.
هەروەها دەڵێن، هەردوو بازرگان بڕی 20 كیلۆ و 965 گرام ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵیان پێبووە و دەستی بەسەرداگیراوە، كە ئامانجیان بووە ماددەکان لە پارێزگاکانی هەرێم و عێراق ساغ بکەنەوە.
ئاسایشی هەرێم ئاماژە بەوە دەكات، تۆمەتباران بە ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
بەکارهێنەرانی مادەی هۆشبەر کەمیانکردووە
مادەی هۆشبەر
سەرۆكە دەستگیركراوەكەی ڤەنزوێلا
مادۆرۆ هاندەری سەرسەختی بارسێلۆنا و لیۆنێل مێسییە
گومانێک ئاشکرای کردن
لە هەڵەبجە سێ کەس بەتۆمەتی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون کە خەڵکی دەرەوەی شارەکەن
"لەگەڵ لێبوردنی گشتی نین"
چاکسازییەکان چوار بۆ پێنج هێندەی خۆی زیندانی تێدایە
سهرۆكى دهستهى مافی مرۆڤ؛