لەگەڵ گۆرانبێژێكی فارس
عەزیز وەیسی لە ئەمریکا بۆ “کوڕە کورد” گۆرانی دەڵێت
964+
پەری ساڵح
عەزیز وەیسی، نوێترین کلیپی بە ناوی “کوڕە کورد” 19ـی ئەم مانگە بڵاودەکاتەوە، کە تێچووەکەی زیاتر لە 20 هەزار دۆلارە و لە ئەمریکا بەرهەمهێندراوە.
واڕاهاتوین هەر گوێمان لە عەزیز وەیسی بێت یەکسەر حەز لە چۆپی و هەڵپەرکێ بکەین، ئێستاش ترایلەری نوێترین کلیپی بڵاوکردووەتەوە کە ناوی کوڕە کوردە و بە دوێت لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژی فارس سپیدە وتویەتی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، لە ئەمریکا کاری وێنەگرتن و بەرهەهێنانی بۆ کراوە و بڕی 22 هەزار دۆلاری تێچووە و لەسەر ئەرکی خۆم بووە”.
کلیپەکە بە شێوازێکی زۆر پرۆفیشناڵ و کوالێتی بەرز بەرهێنراوە و بەهەمان شێوەی ستایلەکانی پێشوو، گۆرانیەکی شادە و بەزمی هەڵپەرکێیە.