دیمەنی ئەو ئۆتۆمبێلەی لە پیاوێكی داوە لە کەلات.وێنە.هاتوچۆی گەرمیان
کەلار
پیاوێکی 81 ساڵ ئۆتۆمبێل لێیداوە و لە فریاکەوتنە
964+
توانا نەقی
رووداوێکی هاتوچۆ لە ناو کەلار روویداوە کە مینی پاسێک خۆی کێشاوە بە پیاوێکدا تەمەنی لە 80 ساڵ زیاترە و پیاوەکە ماوە بەڵام بە برینداری گەیندراوەتە فریاکەوتن.
هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە، لە ناو شاری کەلار لە نزیک نەخۆشخانەی گشتی كەلار بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری هۆندای مینی پاس لە پیاوێكی داوەو بریندار بووە.
دەشڵێت، بریندارەكە لە دایكبووی ساڵی 1943ـە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراوە.
لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە.