لە ئیجە خنکاون

رۆژی شەممە تەرمی دایک و منداڵە 10 مانگەکە دەگەڕێندرێنەوە زێدی خۆیان

ژووری هەواڵ

رێکارەکانی گەڕاندنەوەی تەرمی ئەو دایک منداڵە 10 مانگەی لە مانگی رابردوودا لە دەریای ئیجە خنکان، تەواوبووە و بڕیارە رۆژی شەممە بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.

لە رێکەوتی 28.11.2024، نایلە مستەفا ئەحمەد 36 ساڵ و نور کاوێز سەعدوڵای کچی، کە تەمەنی تەنیا 10 مانگ بوو، لەگەڵ سێ هاوڵاتی دیکەی کورد و نزیکەی 30 هاوڵاتی بیانی، یەختەکەیان تێکشکا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11.12.2024، دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند، سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان بۆ گەڕانەوەی تەرمەکان تەواو بوون و بڕیارە لە رێکەوتی 14.12.2024 بگەڕێندرێنەوە بۆ زێدی خۆیان.

دایک و منداڵەکە لەگەڵ سەرۆکی خێزانەکەیان بە مەبەستی گەیشتن بە وڵاتی ئەوروپا بەڕێکەوتوون،  خەڵکی سنوری ئیدارەی راپەرینن، لە رووداوەکە باوکەکە دەربازی بووە.