منداڵی خوار 18 ساڵی لێبووە

هۆڵێکی بلیارد لە کەمپی باریکەی سلێمانی داخرا

964+

ژوولی عەدنان

قایمقامییەتی سلێمانی بڵاوى کردەوە کە لیژنەی عەربەت لە کەمپی باریکە هۆڵی بلیاردی ئەحمدیان داخست، چونکە منداڵ و هەرزەکاری تێدابووە.

راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، لیژنەکانیان لە عەربەت لە کەمپى باریکە، هۆڵێکى بلیاردیان داخست ئەوەش بەهۆى ئەوەى رێنماییەکانی کارکردنی شکاندووە و منداڵی خوار تەمەن 18 ساڵی لێبووە.

راپۆرتەکەی لیژنەی عەربەتی سەر بە قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێت،”بە فەرمانی قایمقامی سلێمانی هۆڵی بلیاردی ئەحمەد لە کەمپی باریکە دادەخەن و خاوەنەکەشی رووبەڕووی سزای یاسایی دەکەنەوە”.

هەر لە راگەیاندراوەکەدا قایمقامیەتی سلێمانی، داوای لە هاوڵاتیان کردووە سکاڵایان هەبوو بەبێ دودڵی پەیوەندیان پێوە بکەن.

باسیشیان لە رێنماییەکانی کارکردن کردووە بۆ هەر کەسێک، کە نابێت منداڵی خوار 18 ساڵ جگەرەو نێرگەلە و ڤەیپ و خواردنەوەی کحوولی پێبفرۆشرێت.

لە کاتژمێر 12ـەی شەوەوە هیچ کافتریا و هۆڵێکی بلیارد بۆی ...

لە کاتژمێر 12ـەی شەوەوە هیچ کافتریا و هۆڵێکی بلیارد بۆی نییە کراوە بێت

هۆڵێکی بلیارد بەهۆی بوونی مێردمنداڵەوە داخرا

هۆڵێکی بلیارد بەهۆی بوونی مێردمنداڵەوە داخرا