گەڕەکی پرتەقاڵ

ماڵی دوو دار پرتەقاڵی هەیە

964+

هیڤی دێوالی -دهۆک

یەکێک لە گەڕەکە کۆنەکانی شاری دهۆک بە گەڕەکی پرتەقاڵ ناسراوە، چونکە هەر ماڵێک لەسەر کەی دوو دار پرتەقاڵی هەیە، جۆری خاک گەڕەکەکە بەپیتە و بۆ میوەی پرتەقاڵ و لیمۆ و نارنج گونجاوە.

گەڕەکی گرێباسێ لە ساڵی 1970 درووستکراوە و هەر لەوکاتەوە خاوەن خانووەکان پڕیانکردووە لە دارپرتەقاڵ و لیمۆ و نارنج و زەیتوون، ئەمەس بەهۆی گونجاوی خاکەکەیەوە بووە.

لوسن ئەنویا ، پیاوەکی تەمەن 78ساڵە و کریستیانەکی  گەڕەکی گرێباسێ بە 964ـی وت ،لەکاتی دروستکردنی خانووەکەم  لەساڵی 1970 ، پێیانگوتم دارپرتەقاڵ بچێنم، تا ئێستاش چوار دارپرتەقاڵ و دارێکی لیمۆم هەیە و زیاتر لە 30 کیلۆ بەرهەمیانە.

بەیان مزیروی ، دانیشتوویەکی دیکەی گەڕەکی گرێباسی بە 964ـی وت ، زیاتر لە 50 ساڵە لەم گەڕەکە دەژیم و هەموو ماڵێکی ئەم گەڕەکە دار پرتەقاڵ و لیمۆی تێدایە. گەڕەکەکەمان بە دارەکانی پرتەقاڵ و لیمۆ و لالەنگی بەناوبانگە .

گەڕەکی گرێباسێ یەکێکە لە کۆنترین گەڕەکەکانی ناوەندی شاری دهۆک و زۆربەی دانیشتوانەکەی موسڵمان و مەسیحین. زیاتر لە دوو هەزار ماڵ تێیدا هەن ، هەر ماڵێک نزیکەی دوو داری پرتەقاڵیان هەیە .

پێداچوونەوە – ژوولی عەدنان

باخەوانێکی خانەقین: هۆکاری تامخۆشی پرتەقاڵی باخەکەم ه...

باخەوانێکی خانەقین: هۆکاری تامخۆشی پرتەقاڵی باخەکەم هی دار خورماکانە