پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
قوتابخانەی زاموا فێری هۆشیاریی ژینگەیی دەکرێن
964+
ژوولی عەدنان
پۆلیسی دارستانی سلێمانی سەردانی قوتابخانەی زاموای بنەڕەتییان کرد و هۆشیاریان کردنەوە بەرامبەر بە ژینگە و چۆنیەتیی پاراستنی.
هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی وت ”ئێمە دەستمانکردووەتەوە بە ئەنجامدانی ئەو خولانە، لە دایانگەوە دەستپێدەکەین و قوتابخانەکانیش دەگرێتەوە”.
وتیشی ئەوان پێشتر ئاگادارییان بڵاوکردووەتەوە، کە خولێک بۆ قوتابخانەکانی سنووری سلێمانی دەکەنەوە و ”هەر قوتابخانەیەک دەیەویت ناوی خۆی تۆماربکات ” پاشان ئەوان یان دەچنە قوتابخانەکان یاخود قوتابییەکان دەهێننە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان.
باسی لەوەش کرد، ئەوان هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن بەبێ جیاوازی تەمەن و چین و توێژ هۆشیاری ژینگەیی بڵاوبکەنەوە، لە پێناو پاراستنی ژینگەی کوردستان.