بۆ ئه‌وه‌ى له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بمێننه‌وه‌

ئۆفیسێكی تایبه‌ت بۆ هاوكارى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌وڕوپا و ئه‌مریكا ‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئۆفیسێك ده‌كرێته‌وه‌ هاوكارى و كارئاسانى بۆ ئه‌و خێزانانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ پارێزگاكه‌، به‌ڕێوەبه‌رى JCC له‌و پارێزگایه‌ ده‌ڵێت، هاوكارى ته‌واویان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بمێننه‌وه‌.

ئۆفیسی گەڕاوەی نیشتمانی NRM سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتیى ئه‌وڕوپاوه‌ پاڵپشتى ده‌كرێت و له‌ هه‌ولێر و سلێمانى دهۆك ئۆفیسه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ له‌ پارێزگای هەڵەبجەش كردنه‌وه‌ى دەستی پێکردووه‌.

فریاد نه‌جمه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانى هه‌ڵه‌بجه‌ JCC به‌ 964ـى راگه‌یاند، له‌ زۆر رووه‌وه‌ هاوكارى و كارئاسانى بۆ ئه‌م خێزانانه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ له‌ وڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌مریكان و ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌ڵه‌بجه‌.

وتیشی “جگه‌ له‌ پشتگیریكردنیان به‌ نووسراوى فه‌رمى كه‌ له‌ هه‌ر داموده‌زگایه‌ك پێویستیان پێبێت، پێدوایستى و كه‌لوپه‌لى جیاوازیشان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كه‌ن”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كاره‌كانى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌لایه‌ن ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ جێبەجێ دەکرێت و رێکخراوی GIZـی ئەڵمانیش پاڵپشتی مادی دەکات.

روونیشیكرده‌وه‌، كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانى نێردراوه‌ و له‌داهاتوویه‌كى نزیك ده‌كرێته‌وه‌ و ده‌ست به‌كار ده‌بێت.

هەڵەبجە بەشدارى لە کۆبونەوەی تۆڕی شارە بەهێزەکان كرد

هەڵەبجە بەشدارى لە کۆبونەوەی تۆڕی شارە بەهێزەکان كرد

زیانلێكه‌وتووانى بارانه بەخوڕەکەی هه‌ڵه‌بجه‌ گه‌ی...

زیانلێكه‌وتووانى بارانه بەخوڕەکەی هه‌ڵه‌بجه‌ گه‌یشته‌ 37 ماڵ