سەردەمی دوای ئەسەد

تۆپی پێی سوریا رەنگی خۆی گۆڕی و خولی ناوخۆییشی وەستاند

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی سوریا بڕیاری دا خولی نایابی سوریا بۆ كاتێكی نادیار بوەستێت و بەم زروفەی ئێستا لە سوریا هەیە، یاریی ناكرێت، هاوكات بە خێرایی لۆگۆی فیدراسیۆنەكەشیان گۆڕی.

فیدراسیۆنەكە بڵاویكردەوە، خولی نایابی تۆپی پێی سوریا تا كاتێكی نادیار بەڕێوەناچێت، چونكە لەو بارودۆخەی وڵاتەكەدا بەڕێوەچوونی یارییەكان ئەستەمە.

هەروەها فیدراسیۆنەكە رایگەیاند، رەنگی لۆگۆی خۆی لە رەنگی سوورەوە بۆ سەوز گۆڕیوە، كە رەنگی شۆڕشی نوێی سوریایە، هەروەها سێ ئەستێرە لەسەر لۆگۆكە دەبێت لە بری دوو ئەستێرە.

لە لایەكی دیكەشەوە بڕیاردرا رەنگی درێسی سەرەكی هەڵبژاردەی سوریا دەبێتە سەوز لە بری سوور.

تۆپی پێی سوریا بە گشتی چاوەڕێی قۆناغێكی نوێ دەكات، بە تایبەتی لە ئاستی ئاسیا و عەرەبیدا، ئەمڕۆش تیپەكە لە تیروپشكی پاڵاوتنەكانی جامی ئاسیای 2027 كەوتە كۆمەڵەی پێنجەم لە تەك هەڵبژاردەكانی مەیانمار، ئەفغانستان و پاكستان، كە كۆمەڵەیەكی ئاسانە.

فه‌ڵه‌ستین بۆ یه‌كه‌مجار گه‌یشته‌ قۆناغی 16ی جامی ئ...

فه‌ڵه‌ستین بۆ یه‌كه‌مجار گه‌یشته‌ قۆناغی 16ی جامی ئاسیا