شەتڕەنج و چیرۆکی شاژن لە هەولێر کرایەوە
964+
پەری ساڵح
پێشانگایەکی شێوەکاری بە ناونیشانی ” شەتڕەنج و چیرۆکی شاژن” لە هەولێر کرایەوە، کە تایبەتە بە تابلۆکانی کچێکی لاوی تورکمانی.
کاتژمێر 10.30 خولەک ئەمڕۆ، هەینی، پێشانگایەکی شێوەکاری تایبەت بە تابلۆکانی ئایە زەینەدین لە سکای تاوەرز لە شەقامی 100 مەتری هەولێر کرایەوە لە ژێر ناونیشانی شەترەنج و چیرۆکی شاژن، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، لەگەڵ پێشانگاکانی رابردوو زۆر جیاوازە، ناونیشانی پێشانگەکەشم گوزارشتە لە رۆحی داهێنان و دەربڕینی هونەری، دەرفەتت پێدەدات تێکەڵی جیهانێکی رەنگاورەنگ بیت”.
ئایە زەینەدین وتیشی، ئەنجامدانی ئەو پێشانگا هونەرییە تەنها نیشاندانی کارو بەرهەمەکانی خۆمە بە هونەرمەندان و ئارەزوومەندانی ئەو بوارە، بەنیازم پێشانگایەکی تر لەشارەکانی کوردستان ئەنجامبدەم بە ناونیشانێکی تر .