شارەوانی دەڵێت دەبێت زانکۆی سلێمانی چاکی بکاتەوە
مانگێکە دیوارە رووخاوەکەی بەکرەجۆ چاک نەکراوە و مەترسی رووخانی لەسەرە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
مانگێک و دوو رۆژە دیوارە راگرەکەی پرۆژەی هەواری زانکۆ لە سلێمانی لاربووەتەوە بەهۆی بارانەوە، بەڵام تا ئێستا چاک نەکراوەتەوە و مەترسی لەسەر شۆفێران هەیە.
ئاکۆ عەلی جێگری سەرۆکی شارەوانی سلێمانی بە 964ـی وت، لە مانگی رابردوودا بەهۆی بارانی بەخوڕەوە و ئەو دیوارە لاربووەتەوە لەسەر دوو سایدی بەکرەجۆی تازە و زانکۆی سلێمانیان ئاگادار کردووەتەوە تا چاکی بکەنەوە.
باسی لەوەکرد، نوسراو بۆ زانکۆی سلێمانی کراوە تا چاکی بکەنەوە لەبەر ئەوەی لە سنووری کاری ئەواندایە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی