"زەردەخەنە"
ئەمەل سەعید کوردە بە گۆرانی خەندەتان پێدەبەخشێت
964+
پەری ساڵح
ئەمەل سەعید کوردە، خانمە هونەرمەندی کوردستان لەگەڵ دوو کچە سەماکاری بالیە کلیپێک بەناوی “زەردەخەنە” بڵاودەکاتەوە و پێشکەش بەو کەسانەی دەکات کە ژیانی هەر تاکێکمان خۆش دەکەن.
لە لێدوانێک تایبەتدا بۆ 964 ئەمەل سەعید کوردە وتی، “بەهیوام ئەم کارەم بەدڵی خەڵک بێت، ناوی زەردەخەنەیە تا هەموو رۆژێک خەندە لەسەر لێوانتان بێت، هۆنراوەکەی ساڵح بێچارە نوسیویەتی و لە کوردستان لە ستۆدیۆ لاوە تۆمارکراوە”.
ئەمەل دەشڵێت، پێت خۆشە کام ئازیزی ژیانت دڵخۆش بێت ئەم گۆرانیەی بۆ بنێرە.
ئەمەل سەعید کوردە، لەدایکبووی 1976لە شاری کەرکوک و دانیشتووی بەریتانیایە، یەکەم کلیپی لە تەمەنی 17 ساڵیدا بڵاوبووەتەوە.