ته‌مه‌نى زیاتر لە 400 ساڵە
گۆڕستانی غەریبان لە خورماتوو كێی لێ نێژراوه ؟
+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
گۆڕستانێكی ته‌مه‌نى زیاتر له چوار سه‌ده له‌ناو قه‌زاى خورماتوو هه‌یه، به گۆڕستانى غه‌ریبان ناسراوه، مێژوونووسێك ده‌ڵێت، ئه‌و غه‌ریبانه‌ى له‌ناو به‌شێكی گۆڕه‌كانى نێژراون كه‌سانى كوژراوى عوسمانییه‌كانن.
ئەحمەد گەرمکی، پارێزەر و مێژوونوس بە 964ـی وت مێژووی ئەم گۆڕستانە کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عوسمانییەکان و بەجۆرێک بەھۆی گۆڕانی کەشوھەواوە ئێستا بەشێک لە گۆڕەکان ناناسرێتەوە .
وتیشی “مێژووی راسته‌قینه‌ى دیار نییه، به‌ڵام به‌پێی گومه‌ز و گۆڕه‌كان بێت زیارت له 400 ساڵ ده‌بێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، لەسەدەکانی رابردوودا کاتێک شەڕ و داگیرکاری لەناوچەکە روویداوە، عوسمانییەکان بەم شوێنەدا تێپەڕیوون و وەکو غەریبەیەک کوژراوەکانیان لێرە ناشتووە، ھەر بۆیە پێی دەوترێت گۆڕستانی غەریبان.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، گۆڕ و گومەزەکان لە لمی تایبەت و جۆرە گەجێک دروستکراوە کە بەرگەی سەختی کەشوھەوا دەگرێت و بەئاسانی ناڕوخێت.
دەشڵێت، هەندێک لەگۆڕەکان ناو و مێژوویان لەسەر ماون و هەندێکیان تێکشکاون و باران و لافاو و تەختی زەویی کردوون و ئه‌م گۆڕستانه زۆربه‌ی گۆڕه‌كانی هی بنه‌ماڵه كورده‌كانی شاری خورماتووه و بەتایبەت خەڵکی ھۆزەکانی زەنگەنە و بەیات و داودە لێرە نێژراون.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن