عومەرەکارێکی خەڵکی ئاکرێیە لە شاڕی مەککە گیانی لەدەستدا 

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

عومەرەکارێکی ژنی خەڵکی ئاکرێ لە تەمەنی 83 ساڵیدا لە شاری مەککە گیانی لەدەستدا، بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی دهۆکیش دەڵێت، دوای چەند کاتژمێرێکی دیکە لە شاری مەککە نوێژی مردووی لەسەر دەکرێت و هەر لەوێش بە خاک دەسپێردرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.12.2، لە شاری مەککەی وڵاتی سعودیە عومرەکارێکی ژنی خەڵکی ئاکرێ بەناوی “ فاتیما حسێن “ لەتەمەنی 83 ساڵیدا لە کاتی بەجێ گەیاندنی ئەرکەکانی عومرە، گیانی لەدەستدا.

عەبدوڵا بەندی ، لەبەشی کارگێڕی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە لە دهۆک بە 964ـی وت، ئەمڕۆ  لەلایەن کومپانیایەکەوە ئاگادارکراینەوە، کە عومرەکارێکی ژن لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، تا ئێستا نازانین هوکاری گیان لەدەستدانەکەی چییە، چونکە ئەنجامی پزیشکی داد دەرنەچووە، دوای دەرچوونی ئەنجامەکان لە چەند کاتژمێرێکی دیکە تەرمەکەی لە مەککە بەخاک دەسپێردرێت.

“ئەم ژنە یەکەم عەمرەکارە ئەمساڵ لە وەرزی عەمرە گیان لەدەستبدات”. عەبدوڵا بەندی وای وت.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

ژنە عەمرەکارێکی دهۆک لە مەککە گیانی لەدەستدا

ژنە عەمرەکارێکی دهۆک لە مەککە گیانی لەدەستدا