سەرکەوتووان دەیگێڕنەوە
چیرۆکی سەرکەوتن لە TEDX ی زانکۆی زاخۆیە
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
سەرکەوتووان چیرۆکی سەرکەوتنی خۆیان لە یەکەم دیداری TEDX ی زانکۆی زاخۆ باسکرد.
ئەمرۆ شەممە 30.11.2024 یەکەم ئێڤێنتی TEDXـی زانکۆی زاخۆ لەهۆڵی داخراوی بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری زاخۆ بەڕێوەچوو.
بەشداربووانی ئیڤێنتەکە 12 کەس بوون و باسی قۆناغەکانی ژیان و چیرۆکی سەرکەوتنی خۆیان دەکرد.
بواری جیا جیا و کەسایەتی جیاواز بەشداربوون هەر لە باڵوێزەکانەوە تا گەنجانی زاخۆ و کەرکوک، هەوردوو باڵوێزی کۆریا و بەریتانیا باسی هەنگاوەکانی سەرکەوتنی خۆیانکرد.
لە بواری سیاسی و وەرزشی و رۆژنامەوانی و بازرگانی باس لە سەرکەوتنی کەسایەتییەکان کرا، نوسەر و روناکبیری کوردی رۆژئاوا، جان دۆست بە 964 وت، ” زۆر خوشحاڵم ئەمرۆ لەزاخۆم و چاوم بە برادەرەکانم کەوت، یەکەم جارە بەشداری ئێڤێنتی TEDX ببم و بۆ من تایبەتە و هیواخوازم سود لەیەکتر وەرگرین”.
لە بواری بازرگانی راوێژکاری بازرگانی پارێزگای دهۆک ئاواز شەوکەت بۆ 964 وت، ” پێش ئەوەی دلخوشبم خۆم سەربلند دەبینم شتێکی ئاوا جوان لەئیدارەی زاخۆ ئەنجامبدرێت چونکە خاوەن ئەزموون لەگەڵ گەنجان پێکەوە کۆمبوونە و سود لەیەکتر وەردەگرن”.
ئیڤێنتەکە رۆژنامەنووسانی بێبەش نەکرد، رۆژنامەنووسی جەنگ هونەر ئەحمەد مەترسییەکانی کارەکەی باسکرد و بۆ گەنجانی روونکردەوە کە گرنگترین شت خۆپاراستن و تاووتوێکردنی شوێن و بابەتە”.
تەلال بەلوشی راهێنەری زاخۆش یەکێک بوو لەکەسایەتیە بەشداربووەکان و بە 964 وت، ” راستە من لەبواری وەرزشیدام بەڵام دەتوانین ببنە نمونەی باش بۆ یەکتر”.
پێداچوونەوە – ژوولی عەدنان