ئەنچیلۆتی بەڵێنی داوە

ریال مەدرید هێشتا چاوی لە گەیشتن بە یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

یانەی ریال مەدرید خۆی بەدەستەوە نادات و دەگاتە كۆتایی چامپیۆنزلیگ، با بزانین چۆن؟

یانەی ریال مەدرید ئەم وەرزە بارودۆخی خراپە لە چامپیۆنزلیگ و لە كۆی 5 یاری، تا ئێستا 3 یاریی دۆڕاندووە و لە ریزبەندی 24دایە، کە ئەم ترس و دڵەڕاوکێی بۆ هاندەرانی یانەکە دروست کردووە.

ئێستاش سێ یاریی دیكەی بەرامبەر ئاتالانتای ئیتالی، ستاد برێستی فەرەنسی و سالزبۆرگی نەمسایی ماوە، لەم سێ یارییەدا دوو بردنەوە تۆماربكات، لە ریزی ئەو 24 یانە دەبێت، كە لە ریزبەندییەكەدا چانسی گەیشتن بە قۆناغی 16یان هەیە.

بە پێی سیستمی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ، كە سەرۆكی ریال مەدرید زۆر دژایەتی كردووە و بە “سەخیف” ناوی بردووە، 8 یانەی یەكەمی ریزبەندییە گشتییەكە، راستەوخۆ بۆ قۆناغی 16 سەردەكەون، لە ریزبەندی 9 تا 24 یاریی چوون و گەڕانەوە بەرامبەر یەكتر دەكەن، واتا هەر دوو یانە بەرامبەر یەكتر، لەوانیشدا 8 یانەی دیكە بۆ قۆناغی 16 سەردەكەون، بۆیە ریال مەدرید هەلی گەورەی هەیە بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو، بە مەرجێك دوو بردنەوەی دیكە تۆمار بكات و لە ریزبەندی 24 كەمتر دانەبەزێت بۆ ژێرەوە.

ریال مەدرید كێشەی زۆری هەیە، كە پێكانی ژمارەیەكی زۆری یاریزانەكانیەتی، بەڵام بە پێی ئەزموون و مێژووی یانەكە، هەرئەوەندە هاتە سەر پێی خۆی و پێكهاتەكەی تۆكمەكردەوە، ئیتر بە ئاسانی راناگیرێت.

لە دوای شكستەكەی ئەم هەفتەیەش بەرامبەر لیڤەرپوول، كارلۆ ئەنچیلۆتیی راهێنەری ریال مەدرید بۆ میدیای ئیسپانیا قسەی كرد و رایگەیاند، ئەم وەرزەش تیپەكەی دەگاتە یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، كە لە میونشن دەكرێت، راشیگەیاند، دڵنیایی دەدات تیپەكەی دەگاتە یاریی كۆتایی.

ریال مەدرید واز لە دیاز ناهێنێت و گواردیۆلا و هالاندیش ...

ریال مەدرید واز لە دیاز ناهێنێت و گواردیۆلا و هالاندیش هەر لە ماڵەکەی شێخ دەمێننەوە