شەڕ وەستاوە

گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عێراق و لوبنان دەستپێدەكاتەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو گەشتە ئاسمانییەكان لە عێراقەوە بۆ بەیروتی پایتەختی لوبنان دەستپێدەكاتەوە.

عەبدولڕەزاق موحێبس ئەلسەعداوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، “دوای راگەیاندنی ئاگربەست، هێڵی ئاسمانی عێراقی لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو گەشتەکانی لەگەڵ بەیروت دەستپێدەکاتەوە”.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێشتر راگرتنی گەشتەكانی چوون و هاتنەوەی ئاسمانی بۆ بەیروت راگەیاند، ئەمەش بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنی لە لوبنان. ئەوكاتیش وەزیری گواستنەوەی عێراق روونیکردەوە، بڕیارەكە لە پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و گەشتیارانە، بەهۆی گرژی و شەڕ و ئاڵۆزییەكانی لوبنان.

رۆژی 26ی ئەم مانگە بڕیاری ئاگربەست و وەستاندنی شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا لە لوبنان درا و وەك قۆناغی یەكەم ماوەی ئاگربەستەكە 60 رۆژە.

وەزارەتی گواستنەوە: رۆژانە 600 فڕۆکە بە ئاسمانی عێراقدا ...

وەزارەتی گواستنەوە: رۆژانە 600 فڕۆکە بە ئاسمانی عێراقدا گەشت دەکەن