نزیكه‌ى 4000 گوندى زیاد كردووه
مامۆستایەکی زانکۆی راپەڕین گوندە تۆمارنه‌كراوه‌كانی باشووری کوردستان لەسەر نەخشەی گوگڵ زیاد دەکات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
مامۆستایەک له زانکۆی ئیداره‌ى راپەڕین، لە رێگەی پڕۆژەیەکەوە ناوى نزیكه‌ى چوار هه‌زار گوندى تۆمارنه‌كراوى له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى گوگڵ زیاد كردووه و ده‌شڵێت زیاتر له سێ ساڵه خه‌ریك بووه.
ئاکام عزیز، مامۆستاى به‌شی كۆمپیۆته‌ر لە زانکۆی راپەڕین به 964ـى وت دواى ئه‌وه‌ى زانیاری له‌سه‌ر گونده‌كان كۆكردووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ تیمى گوگڵ په‌یوه‌ندی دروستكردووه، كاره‌كه‌ى ئه‌نجام داوه.
وتیشی “ئه‌و گوندانه‌ى له گوگڵ زیادكراون پێشتر له‌سه‌ر نه‌خشه‌كه نه‌بووه و 93% گونده‌كانى باشوورى كوردستانیشم زیادكردووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، جگه له هه‌ندێك گوندى سه‌رسنوور یاخود هه‌ندێكیان كه‌وتوونه‌ته سنوورى گه‌رمیان له‌كاتى به‌دواگه‌ڕاندا به‌ئاسانى نه‌یانخوێنێته‌وه، ده‌نا ته‌واوى گونده‌كانى دیكه كه نزیكه‌ى چوار هه‌زار دانه‌یه، له‌كاتى به‌دواگه‌ڕاندا راسته‌وخۆ ده‌دۆزرێنه‌وه.
مامۆستا ئاكام روونیده‌كاته‌وه ماوه‌ى زیاتر له سێ ساڵ خه‌ریكی ئه‌م پڕۆژه‌یه بووه و پێشتر به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانى سه‌ردانى گونده‌كانى كردووه و زانیاری له‌سه‌ر كۆكردوونه‌ته‌وه ئینجا له‌رێگه‌ى په‌یوه‌ندی دروستكردن له‌گه‌ڵ تیمی گوگڵ كاره‌كه‌ى ئه‌نجام داوه.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى لاى ئه‌م مامۆستایه‌ى زانكۆ هه‌یه بۆ زیادكردنى گونده‌كانى هه‌رێم له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى گوگڵ، له‌سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر پێشتر ته‌نیا 30% گونده‌كان تۆمار كرابوون ئه‌ویش 70%ـى گونده‌كانى دیكه‌ى زیاد كردووه، سلێمانى 55%ـى زیادكردووه، كه‌ركوك 70% و هه‌ڵه‌بجه‌ش 80%ـى گونده‌كانى زیاد كردووه.
سه‌باره‌ت به گرنگى ئه‌م پڕۆژەیە، مامۆستا ئاكام ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ى خواره‌وه‌ى روونكردووه‌ته‌وه:
– زیادکردنی ژێرخانی دیجیتاڵی و دڵنیابوون لەوەی کە هەموو گوندێک هەرچەندە دوور بێت، لە نەخشەی گووگڵدا نوێنەرایەتی دەکرێت بۆ باشترکردنی گەشتکردن و بینین.
– پشتیوانی لە گەشەی ئابووری و ئاسانکاری بۆ بازرگانی ناوخۆیی، گەشتیاری، و پڕۆژەکانی گەشەپێدان بە دابینکردنی زانیاری جوگرافیای ورد بۆ پلاندانان و بڕیاردان.
– پاراستنی ناسنامەی رۆشنبیری و ناو و شوێنی گوندەکان وەک بەڵگەنامەیەک و بەشداریکردن لە پاراستنی میراتی باشوری کوردستان کە لە ئێستادا 50%ـى خاکی کوردستان لە دەرەوەی نیشتیمانە.
– باشترکردنی خزمەتگوزارییە فریاگوزاریەکان بۆ وەڵامدانەوەی خێرای روداوەکان و ئاسان گەیشتنی تیمە فریاگوزارییەکان.
– ئێستا خەڵکی ناوچەکە و سەردانیکاران دەتوانن بە ئاسانی ئەم گوندانە بدۆزنەوە و گەشت بکەن بۆیان، ئەمەش گەشتیاری و بەشداریکردنی کۆمەڵگا بەرز دەکاتەوە.
داواشی كردووه، هه‌ركه‌سێك ئەگەر پێشنیارى بۆ گوندی زیادە هه‌بێت یان هەر گوندێک کە لەیادکراوە و دەیەوێت بەشداری لەم هەوڵەدا بکات، لە رێگەی ئەو لینکەوە زانیارییەکانی بۆ بنێرن: