داوا دەکەن موچەیان بخرێتە سەر بەغدا

مامۆستایانی خوێندنی کوردی کەرکوک گردبوونەوە

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک

ژمارەیەک مامۆستای خوێندنی کوردی لە کەرکوک گردبوونەوە داوا دەکەن بڕیاری ئەنجومەنی دادگای باڵا وەک خۆی جێبەجێ بکرێت موچەکانیان بگوازرێتەوە سەر بەغدا.

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 28.11.2024 ژمارەیە مامۆستای خوێندنی کوردی لە بەردەم بینای پارێزگای کەرکوک گردبوونەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە دژی دواکەوتنی موچەکانیان و پرسی تەوتین و گواستنەوەی راژەکانیان بۆ سەر میلاکی بەغدا.

ئەحمەد کەرکوک یەکێکە لەو مامۆستایانەی نارەزایەتیان دەربڕیوە بە 964ـی وت، زیاتر لە بیست جارە گردبوونەوە و خۆپیشاندانمان ئەنجام داوە، لە ساڵی 2014وە ستەم لە مامۆستایانی خوێندنی کوردی دەکرێت لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەهۆی ململانێی سیاسیەوە کە موچەکانمان دوابخرێت.

وتیشی، داوادەکەین راژەکانمان بگوازرێتەوە بۆ سەر بەغدا و هاوتای مامۆستایانی عەرەب و تورکمان و ئاشوری بکرێت کە لە قوتابخانە مامۆستان لەگەڵ ئێمەدا ئەوان موچەی مانگی 11یان ورگرتووە کەچی ئێمە تاکو ئێستا هی مانگی نۆمان وەرنەگرتوە.

خوێندنی کوردی لە شاری کەرکوک 8 هەزار مامۆستای و فەرمانبەری هەیە و موچەکانیان لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

خوێندنی کوردی لە کەرکوک کێشەی کەمی قوتابخانەی هەیە

خوێندنی کوردی لە کەرکوک کێشەی کەمی قوتابخانەی هەیە