لە پەیمانگاو سەنتەرەکانى هەولێر
قوتابیانى خاوەن پێداویستى تایبەت ژەمى خواردنیان پێدەدرێت
964+
ژوولی عەدنان
لەمڕۆوە، خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سەنتەر و پەیمانگەکانی هەولێر ژەمەخۆراکی سووک وەردەگرن.
دێدەوان محەمەد جێگری بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر بە 964ـی وت ”بریاڕەکە لە ئەمڕۆوە چووەتە بواری جێبەجیکردن و ژەمە خۆراکی سووک لە نێوان نانی بەیانی و نیوەڕۆ کە پێکهاتووە لە پسکیت یان کێک و شەربەت پێشکەش بە قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەتی سنووری هەولێر دەکرێت ”.
وتیشی: بڕیارەکە تایبەتە بەو قوتابیانەی لە سنووری هەولێرن و لە سەنتەر و پەیمانگەکانیی خاوەن پێداویستی تایبەتن.
ئەم بڕیاڕە لە میانەی کۆبوونەوەیەکی نێوان یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر و دێدەوان محەمەد جێگری بەڕێوەبەری گشتی و پەیمان عەبدولکەریم بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی هەولێر، لەگەڵ بەڕێوەبەری سەنتەر و پەیمانگەکانی خاوەن پێداویستی تایبەت چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە خەرجی گیرفان و پاسی گواستنەوەی بۆ قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەتی سەنتەر و پەیمانگەکان دابین کردووە.