نزیكه‌ى 90 خێزانن

له‌ سۆران دوا مۆڵه‌ت ده‌درێته‌ ئه‌و خێزانانه‌ى تاوه‌كو ئێستا نه‌وتى سپیان وه‌رنه‌گرتووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ سه‌نته‌رى ئیداره‌ى سۆران، دوا مۆڵه‌ت ده‌درێت ئه‌و خێزانانه‌ى تاوه‌كو ئێستا به‌شه‌ نه‌وتى ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتووه‌، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌وت و كانزاكانیش ده‌ڵێت داوامان كردووه‌ به‌شێكی دیكه‌ى نه‌وتیش بۆ ئیداره‌كه‌یان دابین بكرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌كراوه‌.

به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى نه‌وت و كانزاكانى سۆران به‌ 964ـى داوه‌، ئیداره‌كه‌ پێویستى به‌ 17 ملیۆن و 700 هه‌زار لیتر نه‌وت هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى دابه‌ش ی سه‌ر نزیكه‌ى 88 هه‌زار خێزان بكات.

ئەمیر سەلیم، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی ئیدارەی سۆران به‌ 964ـى راگەیاند، تاوه‌كو 4.12.2024 مۆڵه‌تمان به‌ و خێزانانه‌ داوه‌ كه‌ تاوه‌كو ئێستا نه‌وتیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیان پێوه‌بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى به‌شه‌ نه‌وته‌كه‌یان وه‌ربگرن.

وتیشی “نزیكه‌ى 90 خێزان نه‌وتیان وه‌رنه‌گرتووه‌، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وكاته‌ى تیمه‌كانمان به‌ تانكه‌رى نه‌وته‌وه‌ چوونه‌ته‌ به‌رده‌م ماڵه‌كانیان له‌ماڵ نه‌بوونه‌”.

ئه‌وه‌ خێزانانه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌وت و كانزاكان باسی ده‌كات دانیشتووى ناو سه‌نته‌رى ئیداره‌ى سۆران، چونكه‌ ده‌ڵێت له‌ سنوورى ته‌واوى ئیداره‌كه‌ نه‌وت له‌رێكه‌ى بریكاره‌كانى خۆراك دابه‌شكراوه‌ و هیچ كێشه‌و گرفتێكی نه‌بووه‌.

ئه‌وان چاوه‌ڕێى ئه‌و 90 خێزانه‌ ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندیان پێوه‌بكات و نه‌وته‌كه‌یان وه‌ربگرن، ده‌شڵێت “ئه‌گه‌ر تاوه‌كو ئه‌و ماوه‌یه‌ى بۆیان دیاریكراوه‌ په‌یوه‌ندی نه‌كه‌ن ئه‌وا له‌و به‌شه‌ نه‌وته‌ بێبه‌ش ده‌بن”.

ئاشكراشی كرد، به‌هۆى ئه‌وه‌ى سنووره‌كه‌یان رووبه‌ڕووى كه‌شێكی به‌هێزى ساردى بووه‌ته‌وه‌ ماوه‌یه‌كه‌ داوایان له‌ حكومه‌ت كردووه‌ به‌شه‌ نه‌وتێكی دیكه‌شیان بۆ دابین بكرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ دابینكردنى نه‌وت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌ و هه‌ركاتێك بۆیان دابینكرا ئه‌وانیش دابه‌شی سه‌ر هاوڵاتیانى ده‌كه‌ن.

له‌ راپه‌ڕین‌ خه‌ڵك روویان له‌ كڕینى نه‌وتى بازاڕ ك...

له‌ راپه‌ڕین‌ خه‌ڵك روویان له‌ كڕینى نه‌وتى بازاڕ كردووه‌