تەندروستی دوزخورماتو

لە قوتابخانەکان چاوی قوتابییەکان دەپشکنێت

+964

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

بنکەی تەندروستی دوزخورماتوو دەچێتە قوتابخانەکان و چاوی قوتابیان دەپشکنێت.

مەحەمەد ئەکبەر بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستی گشتی دوزخورماتوو بە 964ـی وت، لیژنەیەکی تایبەتیان بە پشکنینی چاو داناوە کە رۆژانە سەردانی قوتابخانەکان دەکەن و هەر قوتابیەک کێشەو گرفت و لاوازی بینینی هەبێت چارەسەر و رێنمایی بۆ دەکەن و ئەگەر پێویستی بەدانانی چاویلکە بێت هەر لەوێ بێ بەرامبەر بۆی دادەنێن.

وتیشی، بۆ ئەو قوتابیانەی کێشە و گرفتی تایبەتیان هەیە رۆژێکیان داناوە تا سەردانی بنکەی تەندروستی عەسکەری قەزاکە بکەن .

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەڵمەتە لەسەر داوای زۆرێک لەبەڕێوەبەرانی قوتابخانەکانی ناوچەکەیە و دیارنییە کەی کۆتایی پێدێت، سەرجەم قوتابخانەکانی قەزاکە بەسەردەکەنەوە

پێداچوونەوە – ژوولی عەدنان