تێکچووە

شۆفێران دادوبێدایانە لەدەست کەمەربەندی خەلیفان

+964

ئاکام غەفور-سۆران

شۆفێران دادوبێدادیانە بەدەست کەمەربەندی خەلیفان چونکە تێکچووە، کەمەربەندەکە جوتسایدی سیپلک و گەلی عەلی بەگ بەیەکەوە دەبەستیتەوە.

رێگاکە کورتە بەڵام بۆ شۆفێران کۆتایی نایەت، رێگەیەکی سەرەکی بازرگانیە و هاتوچۆی مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانی لەسەرە.

شاڵاو میقداد، شۆفێری بارهەڵگرە و بۆ 964 دەڵێت، ئێمە ناتوانین بچینەوە ناو شار، رێگای دەرەوەی شاریش  زۆر خراپە پڕ لە چاڵ و قۆرتە، رۆژانە لە ترسی رووداوی هاتوچۆ نازانین خۆمان لە چاڵوچۆڵیەکان لادەین یا نا.

مەغدید عەریف ئەحمەد، قایمقامی قەزای خەلیفان بۆ 964 قسەی کرد، ”ئەو رێگایە دەکریت بە جوتساید، پرۆژەی بۆ ئامادە کراوە لە ئایندەیەکی نزیک دەستی پێدەکرێت”.

قەزای خەلیفان، لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە،شوێنێکی گرنگی گەشتیاریە و رێگای هاملتۆنیش بە رێگای شادەماری  ئابوری ناسراوە، ئەمەش وایکردوە بەردەوام ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل هاتوچۆی لێبکەن.

پێداچوونەوە – ژوولی عەدنان

ریگای بالیسان تەواو دەکرێت

ریگای بالیسان تەواو دەکرێت

رووداوێکی هاتوچۆ لە رێگەی سۆران - خەلیفان روویدا

رووداوێکی هاتوچۆ لە رێگەی سۆران - خەلیفان روویدا