لە ئەنجامی پڕکردنەوەی کورسی بەتاڵ
نزیکەی 700 خوێندکاری دیکە لە زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان وەرگیران
964+
شۆڕش قادری
لە ئەنجامی پڕکردنەوەی کورسی بەتاڵ، 698 خوێندکاری دیکە لە زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان وەرگیران.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “دواى ئەوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا لهپێناو رەخساندنى دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى ئەوانەى ناویان لە هیچ شوێنێک نەهاتبۆوە، دەرگاى پێشکەشکردنى کردەوە، لە ئەنجامدا (698) خوێندکارى دیکە بەشێوازى (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکان، بەپێى کۆنمرەکانیان بۆ ساڵى خوێندنى 2024-2025 گەڕایەوە.
بۆ بینینى لیستى ناوەکان کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە.
رۆژی یەكشەممە 3.11.2024 ئەنجامی زانكۆلاین راگەیەندرا و زیاتر لە 43 هەزار خوێندکار ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەكانی كوردستان بۆ وەرزی نوێی خوێندن دەرچوو.