خۆتان پۆشتە بکەن و سۆپاکان مەکوژێننەوە
پلەی گەرما بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت
964+
شۆڕش قادری
بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەی گەرماش بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت، بۆیە خۆتان بەباشی پۆشتە بکەن و سۆپاکانیش مەکوژێننەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە 26.11.2024 لەدوای نیوەڕۆەوە، ئاسمانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پاشان کاریگەری شەپۆلی باران بارین چالاک دەبێتەوە و لە سەرجەم ناوچە جیاجیاکان، ماوەی دابارین لە نێوان کاتەکانی دوای نیوەڕۆ تاوەکو درەنگانی شەو دەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر دەبارێت و سەنتەری پارێزگاکان و قەزاو ناحیەکانیش بارانی مامناوەند دەبێت.
سبەی چوارشەممەش، ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت، پلەی گەرما دوو بۆ پێنج پلە نزم دەبێتەوە و لە هەندێک ناوچەش دەچێتە ژێر سفر پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 13 پلەی سیلیزی
دهۆک: 10 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 5 پلەی سیلیزی
سۆران: 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی