ئەستێرەکەی پاریس کوژایەوە
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
یانەی پاریس سانجێرمان رایگه‌یاند، کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی یەکەمی یانەكه‌ی له یاری چوونی قۆناغی 16ـی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر بایرن میونشن یاری ناكات.
رۆژی 14ی ئه‌م مانگه له یاری چوونی قۆناغی 16ـی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا “چامپیۆنزلیگ” هه‌ردوو یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی و بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
یانەی پاریس، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2ـی شوبات، لە بەیاننامەیەکدا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا ئاشکرای کرد، پشکنینە پزیشکییەکان ده‌ریانخستووه، ئێمباپێ لە ماسوولکەکانی رانی چەپیدا تووشی پێکان بووە، به‌مه‌ش بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریکردن دوورده‌كه‌وێته‌وه.
کیلیان ئێمباپێ، دوێنێ چوارشەممە له یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی مۆنپیلێ تووشی پێکان بوو، له خوله‌كی 21 به ناچاری یاریگای جێهێشت.
ئه‌م دابڕانه‌ی ئێمباپێ واده‌كات، له یاری یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی له قۆناغی 16ـی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر بایرن میونشن به‌شداریی نه‌كات، كه له پاریس ده‌كرێت.
پاریس هه‌ر ئێمباپێی دووچاری پێكان نه‌بووه، به‌ڵكو یانه‌كه رایگه‌یاند، سێرخیۆ رامۆسی بەرگریکاری تیپه‌كه‌ش ئەمڕۆ پێنجشەممە پشکنینی زیاتری پزیشکی زیاتر ئەنجام دەدات، بۆ ئەوەی رادەی پێکانەکەی دیاریی بکات، كه تووشی بووه.