لە گۆڕستانی کەسنەزانی هەولێر

تەرمی هونەرمەند زایەر عەبدوڵا بەخاکسپێردرا

964+

شۆڕش قادری

تەرمی هونەرمەند زایەر عەبدوڵا لە گۆڕستانی کەسنەزانی هەولێر بەخاکسپێردرا.

کەمێک لەمەوبەر و بەبەشداری ژمارەیەک لە هونەرمەندان و هاوڵاتیان و کەسوکارەکەی، لە رێوڕەسمێکدا تەرمی هونەرمەند زایەر عەبدوڵا، لە گۆڕستانی کەسنەزانی هەولێر بەخاکسپێردرا.

دوێنی شەممە 23.11.2024 زایەر عەبدوڵا هونەرمەند و شانۆکاری دیاری شاری هەولێر دوای دووجار تووشبوونی بە شێرپەنجە، لە تەمەنی 66 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

زایه‌ر عه‌بدوڵا دواکاری هونەری کە تێیدا دەرکەوتبێت درامای ئەدیابین بوو، جگه‌ له‌وه‌ی وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك زۆر ناسراوه‌، له‌ هه‌مان كاتدا پێشتر كاری میدیای كردووه‌ و له‌ بواری نووسیشدا جێده‌ستی دیاره‌ و چه‌ند به‌رهه‌مێكی چاپكراوی هه‌یه.

شێرپەنجە یەخەی زایەر عەبدوڵا بەرنادات

شێرپەنجە یەخەی زایەر عەبدوڵا بەرنادات

هونەرمەند زایەر عەبدوڵا کۆچى دوایی کرد

هونەرمەند زایەر عەبدوڵا کۆچى دوایی کرد