گیان لەدەستدان هەیە
لە عەممارە پردێک داڕوخا و چوار کەس کەونتە ناو رووبارەکەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، یەکێک لە بەشەکانی پردی تبور لە باشووری شاری عەممارەی پارێزگای میسان داڕما، گومان دەکرێ چوار کەس بەهۆیەوە کەوتوونەتە ناو رووبارەکەوە کەسێکیان کە شۆفێری ماتۆڕسکیل و ئەوی دیکەیان شۆفێری بارهەڵگر بووە گیانیان لەدەستداوە.
بە گوێرەی بەدواداچوونەکانی پەیامنێرانی دێسکی عەرەبی تۆڕی 964، هاوکات راپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە شۆفێری بارهەڵگرەکە بەهۆی کەوتنە خوارەوەی ئۆتۆمبێلەکەیان بۆ ناو رووبارەکە گیانی لەدەستداوە و پاشتر ماتۆڕسکیلێک کەوتووە ناو رووبارەکە و ئەویش شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە.
پەیامنێری بەشی عەرەبی 964 بەدواداچوونی کردووە و دەرکەوتووە، ئەوان شۆفێرێکی بارهەڵگر و مێردمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ بوون، کە لە کاتی داڕمانی پردی تبور لەگەڵ ماتۆڕسکیلەکەی کەوتە ناو رووبارەکەوە تیمەکان دەڵێن کە بەردەوامن لە گەڕان بەدوای سۆراغی دوو کەسی تر کە لەگەڵ شۆفێرەکان بوون.
زانیارییە پشتڕاستکراوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پردی تبور رێگای بەسرە بۆ عەممارە دەبەستێتەوە پێشتر دوو جار رووخاوە، بڕیارە کارەکان دەست پێبکەن بۆ رووخاندنی و دروستکردنی پردێکی کۆنکرێتی لە شوێنی خۆی.