ئەم هەفتەیە ئەنجامەکان رادەگەینرێت
دەستەی باڵای سەرژمێری کۆتایی قۆناغی دووەمی سەرژمێری راگەیاند
+964
ژووری هەواڵ
دەستەی باڵای سەرژمێریی گشتی دانیشتووان و نیشتەجێبوون لە عێراق، ئەمڕۆ شەممه کۆتایی قۆناغی دووەمی سەرژمێرییەکەی راگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوەدا ئەنجامەکان لەم هەفتەیەدا رادەگەیەندرێت.
ئەمڕۆ شەممە 23.11.2024، دەستەی باڵای سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان و نیشتەجێبوون رایگەیاند، ئەوەی لە قۆناغی یەکەم و دووەمی سەرژمێری بەدەستهاتووە، دەستکەوتێکی گەورەیە و رێژەی تۆمارکردنی خێزان نزیکبووەتەوە لە 100٪، “کە بەرزترین رێژەیە تا ئێستا تۆمارکرابێت”.
“ئاستی بەرزی وەڵامدانەوەی هاوڵاتیان زۆرترین کاریگەری هەبووە لە گەیشتن بە ئامانجەکان، ئەمە جگە لە رۆڵی خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان لە دابینکردنی سەلامەت و ئارامی”، دەستەکە وا دەڵێت.
راشیگەیاندووە، بەرهەمەکانی ئەم سەرژمێرییە کاریگەریان دەبێت لە ئاراستەکردنی رێگاکانی گەشەپێدان بەرەو ئامانجە راستەقینەکان، بەمەش ئاستی خزمەتگوزارییەکان بەرز دەبێتەوە بۆ گەیشتن بە گەشەی ئابووری خوازراو
سەرژمێریی گشتی 951 مليار ديناری تێچووە
سەرژمێری
ئەپێک بۆ پسولەی خۆراک دەخەنەكار
وەزارەتی بازرگانی بۆ بایەعییەکە پشت بە سەرژمێریی گشتی دەبەستێت
هێشتا كۆتایی نەهاتووە
سەرژمێریی گشتی 951 مليار ديناری تێچووە
پەیوەندی بکەن
دوو ژمارەی تەلەفون بۆ ئەو خێزانانەی ناحیەی شۆڕش کە سەرژمێریان نەکردووە
لە نێوان پارێزگاكان دەمێنێت