هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە

سبەی شەو بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

شۆڕش قادری

ئەم دوو رۆژە کەشەکە گونجاوە و ئاسمان ساف و هەوراوی دەبێت، بەڵام لە سبەی شەوەوە باران بارین دەستپێدەکاتەوە و بۆ چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ شەممە 23.11.2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرماش نزیکەی یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبێتەوە.

سبەی یەکشەممەش ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لەکاتەکانى شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و هەورى تەواو، سەرەتا بە نمەباران دەستپێدەکات لە ناوچەکانى رۆژئاواى هەرێم و دواتر لە درەنگانى شەودا هەموو ناوچەکانى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 23 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی

دهۆک: 22 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 22 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 21 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 22 پلەی سیلیزی

سۆران: 19 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 25 پلەی سیلیزی