لە قەڵادزێ

کوێرەڕێگایەک کۆنکرێت کرا و سێ گەڕەکی بەیەکەوە بەستەوە

964+
محەمەد عەلی ـ قەڵادزێ

رێگای گەڕەکی هەنارۆک، راپەڕین و ئاشتی لە قەڵادزێ کۆنکرێت کرا، ئەو رێگایە سێ گەڕەک بەیەکەوە دەبەستێتەوە، سەرۆکی شارەوانی بە 964ی وت، ئەمڕۆ رێگاکە کراوەتەوە و لۆد و قەرەباڵغی ناوبازاڕ و رێگای گربداخ نامێنێت.

جگە لەو رێگا سەرەکییە، چەند گەڕەکێکی دیكە کۆنکرێت و ئاوەڕۆیان بۆ کراوە، کۆی گشتیی پڕۆژەکە زیاتر لە 500 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە.

ئارام محەمەد، سەرۆکی شارەوانیی قەڵادزێ، ئەمڕۆ پێنج شەممە 21.11.2024، بە 964ـی وت، کۆنکرێتکردنی شەقامی نێوان گەڕەکی هەنارۆک، راپەڕین و ئاشتی تەواو بوو، بەهۆی کارکردنەوە هەردوو سەری شەقامەکەیان داخستبوون، ئەمڕۆ بەڕووی شۆفێران و هاوڵاتیان کرایەوە.

بە قسەی سەرۆکی شارەوانی، پێشتر ناوچەکە کوێرەڕێگایەک بوو، لە هاوین خۆڵ تۆزێکی خەستی دەکرد، لە زستانیشدا دەبوو بەقوڕ و ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ شوفێران و هاوڵاتیان دروست دەکرد، بەڵام ئێستا بە درێژیی 700 مەتر و پانی 12 مەتر، کۆنکرێتکردنی تەواو کرا،  لە ناوەڕاستەکەیدا پردێکی بۆ کراوە، ئێستا ئەم کوێرەڕێگایە بووە بە شەقامێکی سەرەکیی قەڵادزێ و سێ گەڕەک بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

دوکاندارانى قەڵادزێ دەرسیان وەرگرت

دوکاندارانى قەڵادزێ دەرسیان وەرگرت

لە قەڵادزێ کەسێک لەسەر دزینی سەرەمەنهۆڵ دەستگیر کرا

لە قەڵادزێ کەسێک لەسەر دزینی سەرەمەنهۆڵ دەستگیر کرا

فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ: کۆتایی بە کێشەی کەمئاوی لە گەڕ...

فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ: کۆتایی بە کێشەی کەمئاوی لە گەڕەکی شەهیدان دەهێنین