رادیۆ بوو

”وەزارەتی ناوخۆی عێراق : ”لەسەر زانیاری نادروست کەس سزا نادەین

964+

ژوولی عەدنان

وەزارەتی ناوخۆی عێراق نکۆڵی لە هەبوونی سزای زیندانیکردن و غەرامەکردن کرد بەرامبەر ئەو کەسانەی زانیاری هەڵە بە کارمەندانی سەرژمێری دەدەن.

لە راگەیاندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست 964 کەوتووە دەڵێت ” بەشی روبەڕووبونەوە لە پڕوپاگەندەکانی سەر بە فەرمانگەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی ناوخۆ، نکۆڵی لەو دەنگۆیە دەکات کە بڵاوبووەتەوە گوایە 7 ساڵ زیندانی و غەرامەی پارە کە دەگاتە 10 ملیۆن دینار سزای ئەو کەسانە دەدرێت، کە زانیاریی هەڵە بە کارمەندانی سەرژمێری دەدەن”، روونیشی کردەوە ئەم دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە.

بەشی رووبەڕووبونەوەی پڕوپاگەندەکان، لە راگەیاندراوەکەدا دەڵێن، ”هەموو بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاگادار دەکەینەوە، کە لە زانیارییەكان وردببنەوە و بە ئاگابن لەو پڕوپاگەندانەی لەم ماوەیە بڵاودەبێتەوە، تەنیاش پشت بە سەرچاوەی فەرمی ببەستن”.

ئەگەر هاوڵاتى زانیاريى درۆى مەبەستدار پێشکەش بکات بۆ م...

ئەگەر هاوڵاتى زانیاريى درۆى مەبەستدار پێشکەش بکات بۆ ماوەى 7 ساڵ زیندانى دەکرێت