پشتگیری بۆ كوردانی شارەكە

بەشداریی سەرژمێری بكە و لە هوتێلەكەی خانەقین بەخۆڕایی بخەوە

+964

ڕاژان باجەڵان – خانەقین

هۆتێلێک لە خانەقین بە ناوی هۆتێلی ( ئاغا ) کە نوێیە و هێشتا دەستیان بە کار نەکردووە، خاوەنەکەی بڕیاری داوە بیخاتە خزمەتی کوردانی خانەقین کە دانیشتووی شارەکانی ترن بە بێ بەرامبەر، ئەمەش وەك خۆیان دەڵێن، بۆ سەرخستنی پڕۆسەی سەرژمێرییە.

عەلی غازی ئاغا خاوەنی هۆتێلەکەیە و بە 964ی وت، خانەقین شارێکی کوردییە و ئەوان بە ئەرکێکی دەزانن پشتگیری کوردی شارەکە بكەن، کە بە هەر هۆکارێک خانەقینیان جێهێشتووە، هۆتێلەکەش بڕیار بوو لە هەفتەی داهاتووەوە بکەوێتە کارەوە، بەڵام پێش ئەوەی دەست بکرێت بە کار یەکەمجار بەخۆڕایی دەبێت لەم هەفتەیەی ماوەی سەرژمێریدا .

هۆتێلەکە دەکەوێتە رۆخی رووباری ئەڵوەن و لە 15 سویت پێکهاتووە، کە دەتوانێت جێگای 15 خێزان بە ئاسانی بکاتەوە و ئێستاش بە تەواوی کەل وپەلەکانیەوە ئامادەکراوە بۆ ئەوەی بکەوێتە خزمەتی خەڵکی رەسەنی شارەکە.

سبەی و دووسبەی پرۆسەی سەرژمێریی گشتی لە هەرێمی كوردستان و عێراق بەڕێوەدەچێت و قەدەغەی هاتوچۆش دەسەپێندرێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ قۆناغی یەكەمی سەرژمێری كۆتایی دێت

ئەمڕۆ قۆناغی یەكەمی سەرژمێری كۆتایی دێت