دەستی ماندوو لەسەر سکی تێرە

بازاڕی شێخەڵا لەلایەن ژینگە پارێزانەوە پاککرایەوە

964+

ژوولی عەدنان

بازاڕی شیخەڵای هەولێر، لە لایەن ژینگەپارێزانەوە شەوی رابردوو پاککرایەوە و ئامادەکرایەوە بۆ دەستپێکی رۆژێکی پاک بۆ کاسبکاران و هاوڵاتیانی شارەکە.

کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە 964ی وت: ”تیمەکانمان 24 کاتژمێر سەرقاڵی پاککردنەوەی شارن، بەڵام بە چەند کاتێكی  جیاواز، بۆ نموونە دوای نوێژی عیشا بازاڕەکان پاکدەکرێنەوە”.

وتیشی تەمەنی کرێکارەکان جیاوازن و گەنج و پیریشی تێدایە، شارەوانییەکانیشیان بۆ شەش بەش دابەشکردووە بەسەر کۆمپانیای پاککەرەوەکاندا.

”ئێمە بەدواداچوون و سەرپەرشتیی کاری کۆمپانیاکان دەکەین، تا بزانین لە چ ئاستێکدان”، کارزان عەبدولهادی ئەمەی وت.

بازاڕی شێخەڵا یەکێکە لە بازاڕە میللییە پڕ جموجۆڵەکانی هەولێر، رۆژانە خەڵکانێکی زۆر بە مەبەستی کڕینی پێداویستییەکانی رۆژانە سەردانی دەکەن، بەوهۆیەوە دوای داخستنی دوکان و کەپرەکان، پاشماوەی زبڵ و خاشاک بەجێدەمینێ و شارەوانی بە شەوان کاری پاككردنەوەی بۆ دەكەن..

چالاکوانانى کفرى زبڵ و خاشاکى ماڵەکانیان بردە بەردەم ش...

چالاکوانانى کفرى زبڵ و خاشاکى ماڵەکانیان بردە بەردەم شارەوانى

هەڵمەتی پاککردنەوەی قوتابخانەکان دەستی پێکرد

هەڵمەتی پاککردنەوەی قوتابخانەکان دەستی پێکرد