نابێت کارمەند ڤیدیۆی زانیاری و ماڵی خەڵک بکات

بەڕێوەبەرایەتی ئامار دڵنیایی دەدات کە زانیارییەکانی سەرژمێری خێزان پارێزراو دەبن

964+

توانا نەقی

رۆژانە دەبینرێت کە لەلایەن بەشێک لە کارمەندانی سەرژمێرییەوە ڤیدیۆی ماڵەکان بڵاو دەکرێتەوە باسی پرۆسەکە دەکرێت و ماڵەکان پێشان دەدرێت، بەڕێوەبەرایەتی ئاماریش دەڵێت سەرجەم زانیارییەکانی هەر کەس و خێزانێک پارێزراو دەبن.

دڵزار حەمە ساڵح بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر بە 964ـی وت، ئەوان دڵنیایی دەدەن بە هاوڵاتیان کە هیچ زانیارییەکی تایبەت و کەسی و ئەوەی لە سەرژمێرییەکە دەپرسرێت بڵاو ناکرێتەوە و پارێزراو دەبێت.

وتیشی، چۆن زانیارییەکانی ناو کارتی نیشتیمانی، پاسپۆرت و فۆرمی بایەعی کەسێک پارێزراو دەبێت لای کارمەندەکە ئاواش باقی زانیاریەکانی دیکە هەر دەبێت نهێنی بێت.

سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی ماڵەکان لەلایەن کارمەنی سەرژمێرییەوە ئاماژەی بەوەکرد، چەند کارمەندێکیان راستە ڤیدیۆ دەکەن، بەڵام ئەوەیان بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و زانیارییە لەسەر چۆنیەتی پرۆسەی سەرژمێری، بەپێچەوانەی ئەوەوە هیچ کارمەندێک بۆی نییە کە نهێنی بڵاو بکاتەوە و لە رووی یاساییشەوە رێگەپێنەدراوە.

10 هەزار کارمەند دەگەڕێن جۆرێک لە ئازادی سۆشیال میدیاش هەیە رەنگە کۆنترۆڵکردنی ئەو بارودۆخە قورسبێت، بەڵام هەر سکاڵایەک تۆمار بکرێت لەسەر کارمەندێک بە دڵنیاییەوە ئەوان بەدواداچوونی بۆ دەکەن و ئەوە کاری حکومەتە و هەرخۆشی بەرگری لێ دەکات، بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر وای وت.

بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ رۆژانی سەرژمێریی گشتی بز...

بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ رۆژانی سەرژمێریی گشتی بزانە