رێكخراوێكی خوێنبه‌خش له دهۆک
جگه له پێدانى خوێن جلوبه‌رگیشیان به نه‌خۆشانى تالاسیما به‌خشی
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دهۆک رێكخراوێكی خوێبه‌خشن جلوبه‌رگى به نه‌خۆشانى تووشبووى ته‌لاسیمیا و شێرپه‌نجه به‌خشى، له كاتێك هه‌ر ئه‌و رێكخراوه مانگانه خوێن بۆ ئه‌م نه‌خۆشانه دابین ده‌كات.
رێکخراوی دڵژینی خوێنبەخشین، ماوه‌ى سێ ساڵه له سنوورى دهۆک دامه‌زراوه، به‌پێی ئامارێكی رێكخراوه‌كه توانیویانه له‌م ماوه‌یه‌دا زیاتر له چوار هه‌زار بتڵ خوێن بۆ نه‌خۆشان كۆبكه‌نه‌وه و پێیان ببه‌خشن.
هیوا محه‌مه‌دئه‌مین، سه‌رۆكى ئه‌م رێكخراوه به 964ـى وت، لقی دهۆكیان چالاكی بۆ به‌خشینى جلوبه‌رگ رێكخستبوو، كه تێیدا 50 تووشبوو سوودمه‌ندى وه‌رگرتنى جلوبه‌رگه‌كان بوون.
وتیشی “جلوبه‌رگه‌كان زستانه بوون و له‌لایه‌ن نزیكه‌ى 30 كه‌سی خۆبه‌خشى رێكخراوه‌كه‌یان دابین كرابوو”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئه‌وان مانگانه به به‌رده‌وامى هه‌ڵمه‌تى خوێنبه‌خشین بۆ نه‌خۆشانى تالاسیمیا و شێرپه‌نجه له سنوورى دهۆک كۆده‌كه‌نه‌وه.
رێكخراوى دڵژین ئۆفیسه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى له به‌رده‌ڕه‌ش و دوو لقیشی له دهۆک و ئاكرێ هه‌یه، له‌گه‌ڵ بانكه‌كانى خوێن له سنوورى دهۆک به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدان بۆ دابینكردنى خوێن بۆیان.