نزیکەی دوو ملیار دینار ئاڵوگۆڕی بازرگانی کرا
پێنجەمین فێستیڤاڵی بازاڕی گەرمیان کۆتاییھات
میلاد جەلال – گەرمیان
دوای چوار ڕۆژ، پێنجەمین فێستیڤاڵی بازاڕ لە گەرمیان کۆتاییھات، نزیکەی 205 ھەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کرد و زیاتر لە ملیارێک و 900 ملیۆن دیناریش ئاڵوگۆڕی بازرگانی کرا.
ھێرش فەیزوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیان بە 964ـی وت، “فێستیڤاڵی ئەمساڵ لە ساڵانی پێشوو باشتر بوو لە رووی سەردانی گەشتیاران و فرۆشی بەرهەمی خاوەنکارەکانەوە”.
“305 خاوەنکار و کۆمپانیا و فرۆشیار بەشداری فێستیڤاڵەکەیان کرد، کە 62٪ـیان کچ و ژن بوون، لەگەڵ ئەوەشدا فێستیڤاڵەکە ھەلی کاری بۆ نزیکەی دوو هەزار و 700 گەنجی سنوورەکە رەخساند”، ھێرش فەیزوڵا وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، نزیکەی 205 ھەزار گەشتیار لە گەرمیان و ناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستانەوە سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کردووە، بە قەبارەی زیاتر لە ملیارێک و 900 ملیۆن دیناریش ئاڵوگۆڕی بازرگانی کراوە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری