لە دهۆک

گەنجێک بەدەستی پورزاکەی و بە چەقۆ کوژرا

964+

هێڤی دێوالی – دهۆک

لە دهۆک شەڕە چەقۆ لە نێوان دوو گەنج روویدا کە پورزای یەکترن، یەکێکیان کوژرا و ئەوەی دیکەشیان بریندار بوو.

سەرچاوەیەک لە تەندروستی دهۆک بە 964ـی وت، “درەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەکی ماڵتای دهۆک دەمەقاڵی و شەڕەچەقۆ لە نێوان دوو گەنجدا روویداوە و دواتر یەکێک لە گەنجەکان کوژراوە و ئەوەی دیکەشیان بریندار بووە.”.

“گەنجەکان خاڵۆزا و پورزای یەکترن و ئەوەی کە کوژراوە تەمەنی 25 ساڵە و تەرمەکەی بۆ پشکنین رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە”، سەرچاوەکە وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە بە وردی نەزانراوە و لێکۆڵینەوەی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

"هاوڵاتییەکەى دهۆک لەسەر قسەکردن بە زمانى کوردى لە ئیستانبوڵ کوژراوە

لە باکوری کوردستان چوار هاوڵاتی دهۆک کوژران

لە باکوری کوردستان چوار هاوڵاتی دهۆک کوژران