100 ساڵ لەمەوبەر هاتووەتە شارەکە

یەکەم شۆفێری شاری سلێمانی بناسە

دیلان محەمەد – سلێمانی

نزیکەی 100 ساڵ لەمەوبەر سەربازێک بە ناچاری دێتە شاری سلێمانی و خێر و بەرەکەت لەگەڵ خۆیدا دەهێنێتە شارەکە.

گۆکول جان موکرجی سەربازێکی بەڕەچەڵەک هیندی لە سەرەتاکانی سەدەی 20 دا دێتە شاری سلێمانی و یەکەم شۆفێر دەبێت ئۆتۆمبێل لێبخورێت لە شارەکەدا.

موکرجی خۆشەویستی سلێمانی دەچێتە خوێنیەوە و تا کۆتایی تەمەنی لە سلێمانی دەمێنێتەوە و ژیانی هاوژینی پێکدێنێت و تا ئێستا نەوەکانی لە شارەکەدا ژیان بەسەردەبەن.

گۆكۆل چاند سەربازێکی بەنگلادیشی بووە، ساڵانی بیستەکان هاتووەتە سلێمانی و کچێکی کوردی خواستووە و ئیتر سەری نەکردووتەوە بە وڵاتەکەی خۆیدا، نەوا، نەوەی ئەو سەبازەیە، هەموو چیرۆکەکە بۆ 964 دەگێڕێتەوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری