چاڵ و چۆڵی پڕدەکەنەوە
تونێلەکەی دەربەند قەپاتە بچنە رێگەی بەدیل
ئەحمەد مستەفا
لە بەیانییەوە تونێلی دەربەندیخان داخراوە، ماوەی داخستنەکەی زۆر نییە تەنیا بۆ دوو کاتژمێرە ئەویش بۆ پڕکردنەوەەی ئەو چاڵوچۆڵانەیە کە مەوەیەکە لێی دروست بوونە، ھاتووچۆی شارەکەش رێگای جێگرەوەی دیاریکردووە.
جاسم محەمەد، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی دەربەندیخان بە 964ى وت، تونێلەکە چاڵوچۆڵیەکی زۆری تێدا دروستبووە، ئاستەنگ و کێشە بۆ شۆفێران دروست دەکات لەسەر داوای قایمقامیەت و شارەوانی دەربەندیخان دوو کاتژمێر تونێلەکە دادەخەین.
لە کاتژمێر 9:00ی بەیانی داخراوە و تاوەکو کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ بە داخراوی دەمێنێتەوە.
بەرێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان داوای لەشۆفێران کرد، رێگای جێگرەوە بەکاربھێنن کە بۆیان گونجاوە، بەپێی خواستی خۆیان، ئەوانیش بریتیین لە رێگای قەراغ، ناوتاق و سەنگاو.