بەڵام بەتەمای باران مەبن

ئەم دوو رۆژە ئاسمان هەوراوی دەبێت

964+

ژێوار خدر

ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان هەوراوی دەبێت بەڵام بەنیازی باران مەبن، چونکە بەپێی کەشناسی بێت تەنیا سبەی شەممە کەمێک پلەکانی گەرما دادەبەزن و باسو خواسی باران نییە.

بەپێی راپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و هەندێک کاتیش دەگۆڕیت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرماش جیاوازییەکی ئەوتۆیان نابێت بەراورد بە دوێنێ.

سبەییش بە هەمان شێوە ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما دادەبەزن و کەشەکەی ساردتر دەبێت لەمەی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 22 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 20 پلەى سیلیزى

دهۆک: 22  پلەى سیلیزى

کەرکوک: 24 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 21 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 22 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 9 پلەى سیلیزى

سۆران:  20 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  25 پلەى سیلیزى

کەشەکە جێگیر دەبێتەوە و بارانبارین تەواو بوو

کەشەکە جێگیر دەبێتەوە و بارانبارین تەواو بوو