كۆبونەوەی پارتی و گۆران دەستیپێكرد
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
ئێستا كۆبوونەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنەوەی گۆران لە هەولێر دەستیپێكرد.
شاندی پارتی دیموكرات لەلایەن مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە سەرۆكایەتی دەكرێت و شاندی بزوتنەوەی گۆڕانیش لەلایەن مستەفا سەید قادر سەركردایەتی دەكرێت و سەرۆکی تیمی گۆڕانیش لە حکومەت تێیدا بەشدارە.
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكان بۆ قسەكردنە لەسەر دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و ئاڵۆزیەكانی نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان و ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستاندا.
دوو رۆژە پارتی دیموكراتی كوردستان گەڕێكی كۆبوونەوە و دانیشتنی لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە.